ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید نموونەی باڵای یەمالە

یاریگا –

لامین یەمال ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا، دانی بەوەدانا کە عاشقی شێوازی یاریکردنی مارکۆ ئەسینسیۆ بووە کاتێک دەستی بە یاریکردن بۆ یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە.

رۆژی دووشەممە 4ی ئەیلول هەمیشە لە یادی لامین یەمالدا دەبێت. وەک ئەو رۆژەی کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ تیپی باڵای هەڵبژاردەی ئیسپانیا مەشق و راهینانی کرد، لەکاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر بۆ یاریزانانی خوار 17 ساڵانی ئیسپانیا یاری دەکرد، ساڵێ لەمەوبەریش لەم کاتەدا لە هیچ شوێنێک ناوی نەبوو.

ماوەی چەند مانگێکە یەمال لە خەون دەژی و نەک هەر گەیشتووەتە تیپی سەرەکی بارسێلۆنا، بەڵکو ئێستا لە تەمەنی 16 ساڵیدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کراوە. لەمبارەیەوە گوتی:

“هەموو شتێک باوەڕپێنەکراوە و هیوادارم بە تەواوی چێژی لێ وەربگرم”.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

گاڤی و باڵدێ پشتگیریم دەکەن و پێیان گوتم ئارام بم و بەبێ ئەوەی بترسم رووبەڕووی ئەم ئەزموونە نوێیە ببمەوە”. “دایکم هەمیشە پێم دەڵێت کاتێک یاری لەگەڵ کەسانی بەتەمەن دەکەیت وریابە.”

لەکۆتاییدا یەمال دانپێدانانێکی سەرنجڕاکێشی هەبوو و گوتی: “هەموو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆر باشن، بەڵام لەبیرمە کاتێک مارکۆ ئاسێنسیۆ دەستی بە یاریکردن کرد، عاشقی شێوازی یاریکردنی بووم و وەک نمونەیەکی باڵا بۆخۆمم داناوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button