ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

زلاتان گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان نوێکردەوە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە و وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵیا زانیاری دەستکەوتووە کارگێری رۆسێنەری لەگەڵ مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی گۆڵکاری سویدی یانەکەیان لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی وەرزی داهاتوو رێکەوتوون و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی هەواڵەکە بڵاودەکرێتەوە.

زلاتان زستانی ئەمساڵ بە گرێبەستێکی شەش مانگی و بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ئەیسی میلان کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 20 یاریی کرد و توانی 11 گۆڵ و پێنج ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button