ئه‌وروپا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەی مانچستەر سیتی

یاریگا: زەینەدین زەیدان ، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریە چارەنووسسازەكەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی ئاشكرا كرد.

ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە بە 24یاریزانەوە سەفەری ئینگلتەرا دەكات.

لە لیستەكەدا ئیدین هازاردی بەلجیكی دەبێندرێت دوای چاك بوونەوەی لە پێكانەكەی و سەرەڕای ڕاگیرانی سێرجیۆ ڕامۆس بانگهێشتكراوە.

لیستی یاریزانەكانی ڕیال مەدرید:

كۆرتوا، ئەریۆلا،ئالتوب، كارڤاخال،میلیتاو ، ڕامۆس، ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ ، میندی، هێرناندێز، كرۆس، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ، ڤالڤێردی، ئیسكۆ، هازارد، بینزیمە، ڤاسكێز، یۆڤیچ ، ئەسینسیۆ، براهیم، ڤینیسیۆس ، ڕۆدریگۆ.

مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بەخۆی میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button