ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان وەرزی داهاتوو درێسێکی نوێ لەبەر دەکات

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گۆڵکاری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت وەرزی داهاتووش ژمارەیەکی دیکە هەڵبژێرێت.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە کارگێری رۆسێنەری لەگەڵ گۆڵکاری یانەکەیان گفتوگۆکانیان لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێکردووە و یاریزانە سویدیەکە داوای کردووە وەرزی داهاتوو یەکێک لە ژمارەکانی، ٨، ٩ یاخود ١١ـی پێبدەن و یانەکەشی ئەو داواکاریەی پەسەند کردووە.

زلاتان لە یەکەم وەرزی پەیوەندی کردنی بە میلان درێسی ژمارە ١١ـی هەڵبژارد بوو و بۆ جاری دووەم کاتێک پەیوەندی بەوم یانەیە کردەوە درێسی ژمارە ٢١ـی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button