ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

” بەرامبەر بارسێلۆنا هیچ کاتێک چانسی یەکەمی سەرکەوتنت نیە “

یاریگا-
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند پێیوایە بەرامبەر بارسێلۆنا ئەرکیان زەحمەت دەبێت.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ دەڵێت ” من زۆرجار وەکو راهێنەر بەرامبەر ریال مەدرید یاریم کردووە، بەڵام هەرگیز بەرامبەر بارسێلۆنا یاریم نەکردووە، هەرچەندە لەو بڕوایەدام یاریکردن بەرامبەر ئەم یانەیە زەحمەتە و هیچ کاتێک ناتوانیت خۆت بە براوەی یەکەم بزانیت، بەڵام ئێمە دەمانەوێت لێیان ببەینەوە “.

بریارە لیڤەرپول و بارسێلۆنا لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرەتای مانگی داهاتوو رووبەرووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button