ئه‌وروپائیسپانیا

چەند سەرمایەدارێک دەیانەوێت میسی رازی بە جێهێشتنی بارسێلۆنا بکەن

یاریگا-
سەرمایەدارە سعوودیەکان لە هەوڵی ئەوەدان پشکێکی زۆری یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی بەدەست بێنن و یەکەم هەنگاویشیان گواستنەوەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا دەبێت.

ماڵپەری ESPN ئاشکرایکردووە سعوودیەکان دەیانەوێت لە نزیکترین ماوەدا کڕینەوەی بەشێکی یانەی نیوکاسڵ یەکلایی بکەنەوە و وەکو یەکەم هەنگاویش لە پلانەکانیاندا هەیە کە لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەی بارسێلۆنا رازی بکەن پەیوەندی بەو یانەیە بکات و لە پێناو ئەم پرۆژەیەش ئامادەن ٣٠٠ ملیۆن پاوەند خەرج بکەن.

میسی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادە نەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button