ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: پاریس سانجێرمان وادەی دوور کەوتنەوەی مباپێ راگەیاند

یاریگا
کلیان مباپێ، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە هۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بڵاویکردووە گۆڵکاری یانەکەیان بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاریی کۆتایی جامی وڵاتەکەیان تووشی بوو، پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدرا و دەرکەوت ئەو یاریزانە نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگەکان دوور دەکەوێتەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاتالانتا لە چامپیۆنزلیگ ئامادە نابێت.

شازادەکان لە ١٢ـی مانگی داهاتوو لە یاریی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە شاری لیسبۆنای پۆرتوگاڵ رووبەرووی ئاتالانتای ئیتاڵی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button