ئیسپانیا

ڤیاڕیاڵ ئونای ئێمری وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- وەک چاوەڕوان دەکرا، یانەی ڤیاڕیاڵی ئیسپانی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی یانەکەی بە ئونای ئێمری سپارد.

یانەکەی لالیگا تەنها چەند ژۆژێکی کەمە خافێر کاییخای ئیسپانیان دوور خستۆتەوە پاش ئەوەی نەیتوانی ڤیاڕیاڵ بگەیەنێتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

ئێمری کە پێشتر لە چەند وێستگەیەکەی جیاوازدا ئەزموونی ڕاهێنەرایەتی لە خولی ئیسپانی تاقی کردۆتەوە لەگەڵ یانەکانی ئەلمیریا، ڤالانسیا و سیڤیا، مانگی 11ی ساڵی ڕابردوو لە ڕاهێنەرایتی ئارسیناڵ دوورخرایەوە. گرێبەستە نوێیەکەشی لەگەڵ ڤیاڕیاڵ بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button