ئینگلتەرا

“هەڵەی ئێمە بوو بە باشی یاریمان نەدەکرد!”

یاریگا- بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامە خراپەکانی یانەکە، دواجار ئیدارەی ئارسیناڵی ناچارکرد ئەمڕۆ هەینی ئونای ئێمری ڕاهێنەر لە کارەکەی دوور بخەنەوە.

جیا لە هەمووان و ناڕەزایەتیەکانی هاندەرانیش، ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی تۆپچییەکان قسەی جیاوازتری هەیە و یاریزانەکان بە هۆکاری دەرەنجامەکانی یانەکە دەزانێت، بۆیە لە تویتەری خۆیەوە داوای لێبوردنی لە ئێمری و ڕاهێنەری گۆڵپارێزان کردووە و دەڵێت: “سوپاسم بۆتان هەیە ئێمری و خاڤی. داوای لێبوردنم هەیە، ئەوە ئێمە بووین وامان کرد ئێوە بکەون. ئەوە هەڵەی ئێمە بوو کە بە دروستی ئاستی خۆمان پێشکەش نەکرد. دڵنیام هەر یەک دەگرینەوە.”

یانە لەندەنییەکە، لە ئێستادا پلەی هەشتەمی پریمەرلیگن، لە کۆتا حەوت یاری خۆیدا هیچ بردنەوەیەکی تۆمار نەکردووە و بە خراپترین قۆناغی مێژووی خۆیدا گوزەر دەکات لە ڕووی ئامار و ژمارەکانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button