ئه‌وروپائیتاڵیا

زلاتان ئامادەیە لەگەڵ ئەیسی میلان بەردەوام بێت

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

زلاتان لە مەراسیمی رێزلێنانی بە بۆنەی ئەنجامدانی 100 یاریی بە درێسی رۆسێنەری گووتی ” ئەنجامدانی 100 یاریی بە درێسی میلان شانازیەکی گەورەیە بۆ من و هیوادارم ساڵانی زیاتر یاریی بۆ ئەو یانەیە بکەم، سوپاسی هەموو کەسێک دەکەم کە هاوکارم بوون و بزانین لە کۆتایی وەرز چی روو دەدات ”.

ئیبرا سەرەتای ئەمساڵ بە شێوەیەکی سەربەست پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە کردووە و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 15 یاریی کردووە و شەش گۆڵ و سێ ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button