ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یۆڤیچ ئامانجی یەکەمی یانەیەکی ئیتاڵیە

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێدەچێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیش ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانجی.

ماڵپەری کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووە کارگێری شاهانەکان ئەو یاریزانەیان ئاگادار کردووەتەوە هاوینی ئەمساڵ دەتوانێت یانەکەیان جێبێڵێت و بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەش لەگەڵ کارگێری یانەی ئەیسی میلان گفتوگۆکانی لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و رۆسێنەری دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت هێرشبەرە سڕبیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.
یۆڤیچ هاوینی رابردوو بەرامبەر ٦٠ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، بەڵام نەیتوانی لەسەر ئاستە باشەکەی بەردەوام بێت، بۆیەش ئەو یانەیە ئامادەیە دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button