ئه‌وروپائینگڵته‌راگرنگترین

برۆنۆ فێرناندێز وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرا

یاریگا
برۆنۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای پەیوەندی کردن بەو یانەیە توانیویەتی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکات.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگی ئینگلاند بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دەست نیشانکراوە، ئەو یاریزانە لەو مانگەدا بەشداری سێ یاریی کرد و توانی سێ گۆڵ بۆ یانەکەی بەرامبەر تۆتێنهام گۆڵێک و برایتۆن دوو گۆڵ بکات.

فێرناندێز دووەم مانگە لەسەر یەک ئەو نازناوە دەباتەوە و بووە یەکەم یاریزانی مان یونایتد لەوەتەی ٢٠٠٦ دووجار لەسەریەک ببێتە باشترین یاریزانی مانگی پرێمەرلیگ، ئەو کات کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی ئەو ریکۆردە تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button