ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

یاریزانێکی ریال مەدرید کەرەنتین کرا

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بریاریداوە بۆ ماوەیەک هێرشبەری یانەکەیان لوکا یۆڤێچ کەرەنتین بکەن و بەشداری راهێنانەکانی یانەکەشی ناکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردووە یاریزانە سڕبیەکەی مێرنگی بەم دواییە هاوڕێیەکی نزیکی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئەمیش بەرکەوتنی لەگەڵدا هەبووە، هەرچەندە ئەو یاریزانە دوێنێ پشکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە، بەڵام کارگێری یانەکەی لە پێناو پاراستنی تەندروستی ئەو و سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی بریاریانداوە لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین بکرێت.

بەم شێوەیە ئەو یاریزانە تا ئەو کاتەی لە تەندروستی پشت راست دەبنەوە بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی ناکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button