ئیسپانیا

ڤالێنسیا ڕاهێنەری بۆ یانەکەی دەستنیشان کرد

یاریگا- یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی دوای دوورخستنەوەی ئەلبێرت سیلادێس لە ڕاهێنەرایەتی کردنی شەمشەکوێرەکان، ئەرکەکەی سپارد بە سلڤادۆر گۆنزالێزی یاریدەر ناسراوەل بە “ڤۆرۆ”.

وەرگرتنی ئەو ئەرکە بۆ ڤۆرۆ تازە نییە و، لە پێشتوتردا پێنج جاریتر کارەکەی بەڕێوە بردووە لە دوای دوورخستنەوەی ڕاهێنەرانی ڤالێنسیا یەک لە دوای یەک.

ئەم ئەرکەی ئێستا، وا ڕێککەوتوون تا کۆتایی وەرز بێت، دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی یانەکە لە ژێر دەستی سیلادێس تۆماری کرد.

ڤۆرۆ لە ماوەی نێوانی ساڵانی 1984-1993 وەک بەرگریکار درێسی یانەکەی پۆشیوە.

دوای دوورخستنەوەی سیلادێس، دەنگۆیەکان بۆ ئەوە بوون کە پۆستەکە بە ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا بسپێردرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button