ئیسپانیا

ڤالێنسیا ڕاهێنەری یانەکەی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە

یاریگا- بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە، یانەی ڤالێنسیا نە فەرمی ئەلبێرت سیلادێسی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دوور خستەوە.

سیلادێس کە مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو ئەرکی یانە ئیسپانییەکەی پێ سپێردرا، نەیتوانی ڕەزامەندی تەواوەتی کارگێڕی ڤالێنستا بە دەست بهێنێت لە یارییەکانی خول و لە چامپیۆنسلیگیش.

بە شێوەیەکی دراماتیکی لەسەر دەستی ئەتاڵانتا لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ لە کۆی هەردوو یاری چوون و گەڕانەوە بە ئەنجامی 8-4 کرانە دەرەوە. لە کۆتا 13 یاری لالیگاش، تەنها دوو بردنەوەیان تۆمار کردووە.

ڤالێنسیا لەوەتەی دوورخستنەوەی ئونای ئێمری لە ساڵی 2011, تا ئێستا 12 ڕاهێنەریان گۆڕیوە. بۆ شوێنگرتنەوەی سیلادێس، وابڕیارە “ڤۆڤۆ”ی یاردەری ناوبراو تا کۆتایی وەرز پۆستەکە بەڕێوە ببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button