ئینگڵته‌را

مانچستەر پێنج یاریزانی بۆ فرۆشتن دەخاتە ڕوو لە گواستنەوەکانی هاوین

یاریگا- بۆ دەستکەوتنی پارەی تەواو لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە، مانچستەر یونایتد پێنج یاریزانی دەخاتە ڕوو لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی، بەرپرسانی کارگێڕی مانچستەر، لە نێویشیاندا ئێد وودواردی جێگری سەۆکی جێبەجێکار داوایان لە ئۆڵی گونار سۆڵشایەری ڕاهێنەر کردووە کە لە پێناو دەستخستنی پارەی تەواو، هەڵبستێت بەفرۆشتنی چەند یاریزانێک.

جۆدان سانچۆ ئامانجی یەکەمی مان یوە وەک گواستنەوەیەکی گەورە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کەمترین بڕە پارە لەسەر دارایی یانەکە بکەوێت لە کڕینیدا، بە تایبەت کاتێک بروسیا دۆرتمۆند بڕی 110 ملیۆن پاوەندی وەک نرخی یاریزانە ئینگلیزیەکە دیاری کردووە.

ڕۆژنامەکە ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کردووە کە مانچستەر پلانی فرۆشتنیانی داناوە. لەوانە; ئەلێکسیس سانچێز کە ئێستا بە خواستن لە ئینتەر میلانە و، ناوبراو هەفتانە 400 هەزار پاوەند مووچەی هەفتانەی هەیە لە مان یو، یانەکەش نیازی نییە لە گەڕاندنەوەی بۆ ڕیزەکانی.

جگە لە سانچێس، هەریەکە لە کریس سمۆڵینگ، کە ئەمەشیان هەر لە ئیتاڵیایە و بە خواستن بۆ ڕۆما یاری دەکات، هەروەها جیسی لینگارد و ئاندرێس پێرێرا و فیڵ جۆنس، لیستە پێنج یاریزانیەکەی مانچستەر تەواو دەکەن لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستی گرانبەها و کەمتر کەوتنی بڕە پارە لەسەر دارایی یانەکە، بە تایبەت دوای لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button