ئه‌مریکائه‌وروپا

تێڤێز بیرۆکەیەکی مرۆڤانەی هەیە

یاریگا
کارلۆس تێڤێز، گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی بوکاجۆنیۆرزی وڵاتەکەی دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

ماڵپەری ئۆلێ ئارجێنتینا بڵاویکردووە گرێبەستەکەی گۆڵکاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لەگەڵ یانەکەی سەرەتای مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و ئەو یاریزانە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ نوێ بکاتەوە و رایگەیاندووە موچەی ئەو شەش مانگەشی پێشکەش بە رێکخراوێکی ناحکومی خێرخوازی دەکات.
تێڤێز لە ٢٠١٥ یۆڤێنتۆسی جێهێشت و لەو ساڵەدا پەیوەندی بە بۆکاجۆنیۆرزی کرد و دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو یانەیە یاریی کرد و دواجار لە ساڵی ٢٠١٨ گەرایەوە خولی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button