ئه‌وروپائیتاڵیا

برۆزۆڤیچ نزیکەی 10 رۆژ دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
مارسێلۆ برۆزۆڤیچ، ناوەراستکاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بە هۆی پێکان نزیکەی 10 رۆژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ ماڵپەری فەرمی یانەی ئینتەر میلان بڵاویکردەوە ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە راهێنانەکانی هەینیدا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە بەشداری یەکەم یاریی یانەکەی لە سێریائەی بەرامبەر سامپدۆریا لە سەردەمی کۆرۆنا ناکات. لەلایەکی دیکەوە تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە ئەو یاریزانە نزیکەی 10 رۆژ لە یاریگان دوور دەکەوێتەوە و بەم هۆیەوە یاریی بەرامبەر ساسۆلۆ و پارماش بەشداری ناکات.

برۆزۆڤیچ ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی بەشداری لە سێریائەی بەشداری 23یاریی کردووە و بەرهەمەکەشی سێ گۆڵ و پێنج ئاسیست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button