ئه‌وروپائینگلتەرا

واڵکەر: هاندەرانی مان یونایتد بەردوام ئەمەم پێ دەڵێن

یاریگانێت- چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، لە یارییەکی چارەنووسسازدە لە میانی یارییەکانی خولی ئینگلیزی، هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

ئەو یارییەی ئۆڵدترافۆرد گەر بۆ شەیتانەسوورەکان گرنگیی خۆی هەبێ لەپێناو گەشتن بە چوارینەی چامپیۆنزلیگ، بۆ ستیزنس دوو جار گرنگییەکەی زیاترە لەپێناو مسۆگەرکردنی نازناوەکە بەسەر لیڤەرپووڵی ڕکابەری سەرسەختیان کە ئێستا بە یارییەک زیاتر و خاڵێک زیاتر، لە شینپۆشەکانەوە دوورن.

لەم بارەیەوە کایل واڵکەری بەرگریکاری مان سیتی هەستی هاندەرانی مانچستەر یونایتدی خستە ڕوو لەبارەی ئەوەی ئایا خوازیارن ستیزنسی هاوشارییان بباتەوە، یاخود لیڤەری ڕکابەریی مێژووییان، گوتی: “هاندەرانی مان یو لە دۆخێکی ئاڵۆزدان. کە دەڕۆمە دەرەوە بۆ پیاسە، یاخود سەگەکانم دەبەمە دەرەوە. بەردوام ئەوان دێنە لام دەڵێن حەزدەکەین سیتی نازناوەکە بباتەوە تا لیڤەرپووڵ.”

گوتیشی: “ئەوە شتێکی سەیرە کە لێیانی دەبیستم، بەڵام دڵنیاشتان دەکەمەوە کە یاریزانەکانیان فەرشی سوورمان بۆ ڕاناخەن و بڵێن فەرموون یاریزانەکانی مان سیتی بچن گۆڵمان لێ بکەن.”

کێبڕکێی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها لە نێوان سیتی و ڕێدزدا چڕ بووەتەوە، هەرچی تۆتنهام، چێڵسی، ئارسیناڵ و مانچستەر یونایتدیشە، لە کێبڕکێدان بۆ بڕینی پسوولەیەکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button