ئیسپانیا

“ڕامۆس تا کۆتایی کاروانی وەرزشیی لە ڕیاڵ دەمێنێتەوە”

یاریگا- ڕامۆس وەک سەرکردەی یانە شاهانە مەدریدیەکە بەردەوام دەبێت و هەر لەوێش کۆتایی بە کاروانی وەرزشیی خۆی دەهێنێت.

بە گوێرەی قسەکانی ڕێنیە رامۆس، برای بەرگریکارە مێژوویەکەی ڕیاڵ، کە بریکاری کارەکانیشێتی، ڕامۆس و یانەکەشی ئەو ویستەیان هەیە کە تا دوایین وێستگەی ژیانی یاری کردنی لەگەڵ مێرەنگی بمێنێتەوە. ڕێنییە گوتی: “ڕامۆس زۆر ویستی ئەوەی هەیە لە یانەکە بمێنێتەوە و هەر لەوێش کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت. وەک من بزانم، کارگێڕی ڕیاڵیش هەر هەمان تەمایان هەیە.”

ڕامۆس لەگەڵ ڕیاڵ مەدریددا چوار جار چامپیۆنزلیگی بەرز کردۆتەوە و وەک یەکێک لە ڕەمزەکانی ئەو یانەیە دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button