ئاسیائه‌وروپا

گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران هەفتەی داهاتوو دەچێتە بەلجیکا

یاریگا
عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانە پێرسپۆلیسی ئەم وڵاتە هەفتەی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی پێرسپۆلیس بڵاویکردووە گۆڵپارێزەکەی یانەکەیان هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەشتی بەلجیکا دەکات و دواتر بەشداری راهێنانەکانی یانە نوێیەکەی دەکات و ناگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.

ماوەیەک پێش ئێستا یانەی ئانترۆپی بەلجیکی گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button