ئاسیاگرنگترین

گۆڵپارێزە کوردەکە بۆ دووەمجار ناوی دەچێتە پەرتوکی گینس

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیسی ئەم وڵاتە، بۆ دووەمجار لە مێژوودا ناوی لە پەرتوکیگینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار دەکرێت.

گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیس کە بە هەڵدانی تۆپی درێژ بە دەست بەناوبانگە، ئەمجارە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە پەرتوکیگینس تۆمار کردووە، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا ئەو ریکۆردەی بۆ  بنێردرێت.

بیرانوەند لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی 3 وڵاتەکەی سەبارەت بە ژمارەی پێوانەیی خۆی لە فڕێدانی تۆپی درێژ بە دەست گووتی

پەیوەندییەکم لە گینسەوە پێگەیشتووە کە ژمارەی پێوانەییم تۆمار کردووە، ئەویش لێدانی تۆپ بووە بە قاچ بۆ دوورترین مەودا، واتەریکۆردەکەی ئێدەرسۆن گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتیم شکاندووە

گۆڵپارێزە کوردەکەی پێرسپۆلیس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

پێموایە لە یارییەکەی بەرامبەر زۆب ئاهەن لە ئیسفەهان کە بە قاچ دوورترین مەودام تۆمار کردووە، کاتێک لە ناوچەی سزای خۆم شووتێکمئاراستەی یاریگای بەرامبەر کرد و تۆپەکە لەسەر خاڵی سزای تیپی بەرامبەر نیشتەوە

پێشتر بیرانوەند لە ساڵی 2016 لە یاریی نێوان هەڵبژاردەکانی ئێران و کۆریای باشوور لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2108, ریکۆردیدوورترین هەڵدانی تۆپی بەدەست کە 61 مەتر و 66 سانتیمەتر بووە تۆمار کردووە و ناوی لە پەرتوکی گینس تۆمار کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button