ئاسیاگرنگترین

فەرمی: گۆڵپارێزە کوردەکە بەرامبەر رۆناڵدۆ یاریی ناکات

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیسی ئەم وڵاتە، لە یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بولگاریا تووشی پێکان بوو.

سەرەتا سەرچاوە نێوخۆییەکان ئێران بڵاویان گۆڵپارێزەکەی پێرسپۆلیس نزیکەی 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەڵام تیمی پزیشکی یانەی پێرسپۆلیس بڵاویکردەوە گۆڵپارێزەکەیان 2 بۆ 3 هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت

عەلیرەزا حەقیقەت پزیشکی یانەی پێرسپۆلیس رایگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ بیرانوەند، دەرکەوت گۆڵپارێزەکەیان لە رانی چەپی تووشی پێکان بووە و پێویستی بە 2 تاوەکو 3 هەفتە هەیە بۆ چاکبونەوەی.

پێرسپۆلیس رۆژی 19ـی ئەم مانگە لە گەڕی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، میوانداری یانەی نەسڕی سعودی بە سەرکردایەتی کریستیانۆ دەکات و بیرانوەند بۆ ئەم یارییە ئامادە نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button