ئاسیا

بیرانوەند بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی ئێران

یاریگا

عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران و یانەی پێرسپۆلیس بووەتە بابەتی گەرمی میدیاکانی ئەم وڵاتە.

هەموو شتێک لە ناکۆکییەکی سادە دەستی پێکرد، ناکۆکییەک کە ئێستا بۆتە گێژاوێکی سەرلێشێواو و بیرانوەند و پێرسپۆلیسی خستۆتە تەحەدایەکی گەورەوە.

عەلیرەزا بیرانوەند کە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە پاڵەوانێتی تیپەکەی لە خولی نایابی ئێران و جامی نێوخۆیی، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی تیپەکەیەوە کرد بۆ یەکلاییکردنەوەی قەرزەکانی، بەڵام بۆی دەرکەوت کە کێشەیەکی گەورەی هەیە لەگەڵ مانەوەی ڕێژەی گرێبەستەکەی.

گۆڵپارێزە کوردەکەی یانەی پێرسپۆلیس بۆ بەردەوامبوون لەگەڵ یانەکەی داوای کردووە قەرزەکانی وەرزی رابردووی پێبدەن کە ئەویش 40% پارەی گرێبەستەکەیەتی.

بەڵام کارگێری یانەی پێرسپۆلیس پێیوایە گۆڵپارێزەکەیان تەنها 30% قەرزی لای ئەوان ماوە، بۆیە کێشە لە نێوان هەردوولا دروستبووە.

بیرانوەند کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر قەرزەکانی هەمووی بۆ نەگەڕێننەوە ئەوا ناچار دەبێت وەرزی داهاتوو یانەکەیان جێبێڵێت.

یانەی ئیستیقلال دەیەوێت ئەم کێشەیەی نێوان هەردوولا بقۆزێتەوە و ئۆفەرێکیان پێشکەشی گۆڵپارێزە کوردەکە کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی یانەکە بێنە دەنگ و هۆشداری بدەن بە یانەکەیان.

لەلایەکی دیکەوە دەنگۆیەک هەیە کە یانەیەکی خولی سعودیەش ئۆفەرێکیان بۆ گواستنەوەی عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی پێرسپۆلیس ناردووە و ئامادەن مووچەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button