ئینگلتەرا

فێرناندێس: کە مانچستەر پەیوەندیان پێوە کردم، دەستم کرد بە گریان!

یاریگا- برونۆ فێرناندێس یاریزانی مانچستەر یونایتد باس لە چرکەساتە پڕ خۆشییە دەکات کاتێک لەو یانەیەوە پەیوەندی پێوە کراوە بۆ گواستنەوەی بۆ ئۆڵدترافۆرد.

لە لایڤێکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئیستاگرامەوە، ئەو ناوەڕاستکارە پورتوگالیە گوتی: “کاتێک پەیوەندییەکم بۆ هات و گوتیان: ‘برونۆ، تۆ دەرفەتت پێ دراوە ڕوو بکەیتە مانچستەر.’ منیش یەکسەر تەلەفۆنم کرد بۆ هاوسەرەکەم، بۆ براکەم و خوشکەکەم و دایکم و لە خۆشیدا دەستم کرد بە گریان. چونکە ئەوە خەونێک بوو بۆم هاتە دی، بەڵام خەونێکی گەورە.”

وتیشی: “من بە هەموو تەمەنم لە پێناو ئا ئەمەدا کۆششم کردووە، لە پێناو گەشتن بەم یانە گەورەیە. ئەوە دەرفەتەکە هاتۆتە بەردەمم. بە هەردوو دەستم، دەستی پێوە دەگرم و دوای خەونەکەم دەکەوم.”

برونۆ لە گواستنەوەکانی زستانەدا بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ لە سپۆرتینگ لیسبۆنی پورتوگالی گواسترایەوە بۆ مانچستەر و هەر زوو توانی متمانەی ڕاهێنەر و یانە نوێیەکەی بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button