عێراق

ڕاهێنەری عێراق لە نیوەی مووچەکەی خۆش دەبێت

یاریگا- لە هەڵوێستێکی تایبەتدا سریچکۆ کاتانیچی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لە نیوەی مووچەکەی خۆی خۆش دەبێت، بەهۆی کاریگەرییەکانی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە زرۆرێک لە یانە و هەڵبژاردەکان پێوەی دەناڵێنن.

بەرپرسێک لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە ناوی ئەیاد بنیان، کە لێدوانەکەی لە سایتی “کووورة”ی وەرزشی بڵاو بۆتەوە، ڕایگەیاندووە کە ڕاهێنەرە سلۆڤینیەکە هەموو هاوکارییەکی خۆی خستۆتە ڕوو سەبارەت بە کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانی، بەوەش لە نیوەی مووچەکەی خۆی خۆش دەبێت بۆ ماوەی چوار مانگ.

ئەیاد ئەوەشی گوت: “کاتانیچ دڵنیایی داوە کە بابەتی ماددی و پارە کار ناکاتە سەر پیشەکەی لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین لەو پاڵاوتنانەی تێدا بەشدارن.”

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا لە پاڵ هەڵبژاردەکانی بەحرەین، ئێران و کەمبۆدیایە. بە ڕاهێنارەیاتەی کاتانیچ کە لە ساڵی 2018 ئەرکەکەی گرتە دوست، لە پێنج یاری کۆمەڵەکەدا خاوەنی سێ بردنەوە و دوو یەکسانبوونە وسەرووی کۆمەڵەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button