ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

گرنگ.. بە سوودی یانەی ڕیاڵ مەردید بڕیارێکی گرنگ درا

یاریگا- بە شێوەیەکی نیمچە فەرمی شوێنی یاریی چوونی نێوان ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوول ئاشکرا بوو.

ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی ئیسپانیا مەرجەکانی هاتنەژوورەوەی ئاسمانی و ئاوی هەڵگرت لەسەر ئەو سەردانیکەرانەی لە بەریتانیاوە ڕوو دەکەنە ئیسپانیا.

ئەوەی دەبێت پێڕەوی لێ بکرێت لەلایەن ئەو کەسانەی لە بەریتانیاوە دەچن، هەمان ئەو ڕێکارانەیە بەسەر گەشتیارانی ناوچەکانی شنگن جێ بەجێ دەکرێت کە بریتیە لەوەی پێویستە ئەنجامی پشکنینی PCRی تایبەت بە کۆرۆنایان پێ بێت و نەرێنی بێت.

ئەو بڕیارە، مایەی دڵخۆشییەکی زۆرە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید کە تا ڕادەیەکی زۆر یەکلایی بوویەوە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی لەنێو یاریگای ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ ئەنجام دەدەن و چارەنووسیان وەک  ئەتڵەتیکۆ مەدیرد و ڕیاڵ سۆسیدا لێ نایەت کاتێک ئەوەی یەکەمیان لە بۆخارستی ڕۆمانیا و، هەرچی سۆسیدادە لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا پێشوازیان لە چێڵسی و مانچستەر یونایتد کرد لە چامپیۆزلیگ و یۆرۆپالیگ.

لە یاریی یەکەمدا 6ی مانگی داهاتوو ڕیاڵ و ڕێدز ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و، یاری گەڕانەوەش 14ی هەمان مانگ دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button