ئیتاڵیا

ئینتەر میلان تووشبوونی ئەستێرەیەکیتری یانەکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-  یانەی ئینتەر میلان تووشبوونی یاریزانێکیتری یانەکەی بە ڤیرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

دوێنێ سێشەممە یانە ئیتاڵییەکە تووشبوونی دی ئامبرۆسیۆی بە پەتاکە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆش ئەنجامی پشکنینەکانی هاندانۆڤیچی گۆڵپارێز بە ئەرێنی گەراوەتەوە. هەر بەو بۆنەیەشەوە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی هەڵوەشێنرایەوە کە دەبوو پێش یارییەکەی ڕۆژی شەممەیان ئەنجامی بدات.

لەپێناو ڕەچاوکردنی ڕێنمایە تەندروستیەکان، ئەو دوو یاریزانە دەبێت ماوەی کەرەنتینە بەڕێ بکەن پێش ئەوەی مۆڵەتیان بدرێتێ بۆ پەیوەندی کردنەوە بە هاوتیمەکانیانەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button