ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگڵته‌را

کلۆپ بە توندی وەڵامی هەندێک کەس دەداتەوە

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهینەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی کە پێیانوایە نابێت وەرزی ئەمساڵی پرێمەرلیگ دەست پێ بکرێتەوە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی میرەری بەریتانی راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز سەبارەت بە چارەنوسی ئەم وەرزە گووتی ” ئێمە ٧٦٪ ئەم وەرزەمان تێپەڕاندووە و هیچ مانای نیە هەندێ کەس داوای ئەوە دەکەن ئەم وەرزە دەست پێ نەکرێتەوە و ئەنجامەکان هەڵوەشێندرێنەوە، مافی خۆمانە کە داوای ئەوە بکەین لە هەر ئەگەرێکدا ئێمە پێشەنگین و لە هەر کاتێکیش پارێزگاری لە مافەکانمان دەکەین، بۆیە باشتروایە ئەو کەسانە چیدیکە بیر لەو بیرۆکەیە نەکەنەوە.

لیڤەرپوول پێش ئەوەی یارییەکانی پرێمەرلیگ دوابخرێن بە جیاوازی ٢٥ خاڵ لەگەڵ نزیکترین رکابەری کە مانچێستەر سیتی دووەمە پێشەنگایەتی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button