خوله‌کانی دیکە

هەشت کەس لە یانەی بێشکتاشی تورکی تووشی کۆرۆنا بوون

یاریگا- یانەی بێشکتاشی تورکی هەواڵی تووشبوونی هەشت کەسی لە یانەکەیان ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە ئەنجامی پشکنینی یاریزانان و ستاف و کارمەندانی یانە تورکییەکە، دەرکەوتووە هەشت کەس هەڵگری ڤایرۆسەکەن، لە نێویشیاندا ئەحمەد نوور جەبی سەرۆک و بوراک یەڵمازی هێرشبەری یانەکە هەن. ئەو هەواڵەش لەلایەن کەریم تەکین ئوڵکوی پزیشکی یانەکەوە ڕاگەیەندراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا ڕایگەیاند لە 12ی مانگی داهاتووەوە یارییەکان دەست پێدەکەنەوە، پاش نزیکەی دوو مانگی تەواو لە پەککەوتنی چالاکییە وەرزشییەکان بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڤید-۱۹ کە تەواوی جیهانی گرتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button