ئیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید تاوتوێی بڕیارێکی شۆکهێنەر دەکات بۆ یاریزانەکانی

یاریگا- بۆردی یانەی ڕیاڵ مەدریدی دەرکردنی بڕیارێکدایە سەبارەت بە مووچەی یاریزانەکانی.

سەرچاوە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانە شاهانەکە پلای هەیە 30% لە مووچەی یاریزانەکانی کەم بکاتەوە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەوەش بە پاساوی کێشە داراییەکانی دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەم بڕەیەی بە نیازن لە مووچەی یاریزانەکانی ببڕن، جیاوازە لەوەی کە ماوەیەک بەر لە ئێستا 10%ی مووچەکانیان کەم کردەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بڕی 283 ملیۆن یۆرۆ مووچەی یاریزانان و دەستەی هونەری یانەکە دابین دەکات، بە کەمکردنەوەی ڕێژەی 30% بەوەش بڕی 85 ملیۆن یۆرۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی یانەکە.

ئەم پلانەی ڕیاڵ مەدرید شتێکی نامۆ نییە لەو دۆخەی ئابوورییەئ ئێستا بەرۆکی یانەکانی گرتووە، بەڵکوو زۆرێکیتر لە یانە گەورەکانی جیهان هەمان پرسیان لا گەڵاڵە بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button