ئه‌وروپائیسپانیا

مباپێ مەرجی هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێبکاتەوە، بەڵام مەرجی خۆی هەیە.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکان، هاندەرانی ریال مەدرید نیگەران بوون، چونکە ماوەیەکە کارگێری یانەکەیان هەوڵی گواستنەوەی دەدەن، بەڵام ئەمڕۆ ئەو یاریزانە بە کارگێری یانەکەی گووتووە بەو مەرجە گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە، برگەیەک لە گرێبەستەکەی زیاد بکرێت هەر کاتێک یانەیەکی دیکە ئارەزووی گواستنەوەی ئەویان کرد، ئەوا لە توانایاندا هەبێت ئەم کارە بکەن، واتە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زۆر نەبێت.

کلیان مباپێ لە ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٢٤ گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button