ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

کلیان مباپێ گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا
کلیان مباپێ هێرشبەری لاوی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی درێژ دەکاتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان رازی بووە لە یانەکەی بمێنتەوە و بەم هۆیەوە کارگێری یانەکەی بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێ بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە میدیاکانی ئیسپانیا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێ بکاتەوە.

مباپێ ٢١ ساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆتایی دێت و ماوەیەکیشە یانەکەی هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button