ئه‌وروپا

ڤێری: ڕۆناڵدۆ باشترینە، دیاردە نەك كریستیانۆ

یاریگا: كریستیان ڤێری، ئەستێرەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر پێی وایە كەوا ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی زۆر باشترە لە ڕۆناڵدۆی پورتوگالی.

سەبارەت بە بەراوردكردنی دوو ڕۆناڵدۆكە ڤێری ووتی: هەردووكیان زۆریان پێشكەشی تۆپی پێ كردووە،بەلام من بەڕازیلیەكە هەلدەبژێرم.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی شتانێكی ئەنجام دەدا كە باوەڕ پێنەكراو بوو ئەو وەك ئامێرێكی گۆڵ تۆمار كردن وابوو.

بەردەوام بوو ووتیشی: من هاوڕێی ڕۆناڵدۆ بووم، بە چانس بووم كە لە تەنیشتی یاریم كردووە، هەموو شتێكی تێدا بوو وەك خێرای لێهاتووی هێز، هەروەك سەماكەرێك سەمای لەگەل تۆپەكە دەكرد.

لە كۆتایشدا ووتی: كریستیانۆ وەك ئامێرێكی جەنگی بكوژە، ئەو نایابە بە هەموو مانایەك سەرەڕای زۆری تەمەنی بەڵام ئەو دەتوانێت تا تەمەنی چل سالی بەردەوام بێت لەو ئاستە بەرزەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button