یاریگا

” ئەو ناسناوەی بەدەستم هێناوە لە 10 خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی گرنگترە ”

یاریگا
عەلی رەزا بیرانوەند، گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران دوای هەڵبژاردنی وەکو باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا لە مێژووی مۆندیالی رایگەیاند کە ناسنوێکی گەورەی بەدەست هێناوە.

گۆڵپارێزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای دەست نیشانکردنی بە ماڵپەری ” فرهیختگان ” وڵاتەکەی گووت ” شانازی دەکەم کە وەکو باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا لە مێژووی جامی جیهانی دەست نیشانکراوم و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لە راپرسیەکەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا دەنگیان پێداوم، بێگومان ئەو خەڵاتە بۆ من لە خەڵاتی ناسناوی تۆپی ئاڵتونی ئاسیا گرنگترە و 10 ئەو خەڵاتە دێنێت ”.

بیرانوەند بەم دوواییە لە راپرسیەکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئاسیا توانی ناسناوی باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا لە مێژووی مۆندیال بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button