ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان بەرامبەر لاوتارۆ داوای گریزمان دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلان دەست پێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمڕۆ رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردووە کارگێری نێرازۆری مرجی هەڵوەشاندنەوەی گۆڵکاری یانەکەیان بە 111 ملیۆن یۆرۆ خەملاندووە و ئەستەمە بارسا بەم پارەیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، بۆیە ئەوان ئامادەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لە گۆڵکاری یانەکەیان بە بڕێکی پارە و ئانتوان گریزمان هێرشبەری ئەو یانەیە رازی بن.

مارتینێز هاوینی 2018 بەرامبەر بە 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلانەوە کردووە و لەم ماوەیەدا لەگەڵ یانەکەی لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداریی 66 یاریی کردووە 25 گۆڵی تۆمار کردووە و هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button