ئه‌وروپائیتاڵیا

ئیبرا لە سوید لەگەڵ یانەکەی راهێنانەکانی دەست پێکردەوە

یاریگا
چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا یاریزانان بە تەواوەتی دەتس بە راهێنانەکانیان بکەنەوە، لە دوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمجارەیان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

سەرچاوەکانی سوید وێنەیەکی ئەستێرەی پێشووی وڵاتەکەیان بڵاوکردووە کە لەگەڵ یاریزانانی هامێربی ئەو یانەیەی ماوەیەک پێش ئێستا بەشێکی کڕییەوە دەستی بە راهێنانەکانی کردووە و چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە بگەڕێتەوە ئیتاڵیا و لەگەڵ هاوڕێیانی لە یانەی ئەیسی میلان دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە.

زلاتان ماوەیەکە دەنگۆی ئەوەی لەسەر بڵاوبووەتەوە کە بریاریداوە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button