ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا باسی سێریائەی دەکات

یاریگا
جۆزێپێ کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا رەتیدەکاتەوە هیچ وادەیەکیان بۆ کۆتایی هێنان بە کەرەنتین دیاری کرد بێت و دەست پێکردنەوەی سێریائەی ئەویش پەیوەستە بە بارودۆخی وڵات.

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی وڵاتەکەی گووت ” ماوەی کەرەنتینە لە زۆربەی شارەکان تاوەکو سێزدەی ئەم مانگە درێژکرایەوە و هیچ کاتێکی دیاریکراویش بۆ کۆتایی کەرەنتینەکە دیار نیە، بۆیە ناتوانین هیچ وادەیەک دیار بکەین بۆ دەست پێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی سێریائەی و داواش لە هاندەران دەکەین لە پێناو تەندروستی خۆیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە ”.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا یارییەکانی سێریائەی لە مانگی رابردووە دواخراون و تاوەکو ئێستاش چارەنووسی دیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button