ئینگلتەرا

“بە هێنانی گریالیش و یاری پێکردنی فێرنادێس، شوێنێک بۆ پۆگبا نامێنێتەوە”

یاریگا- وا دیارە چیتر شوێنێک بۆ پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی نەماوەتەوە تا جارێکیتر بگەڕێتەوە پێگەی سەرەکیی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد.

لە نوێترین ڕا و هەڵوێستدا سەبارەت بە ڕۆڵی پۆگبا و وەرگرتنەوەی پێگە سەرەکییەکەی دوای پێکانە درێژخایەنەکانی، لی شارپی یاریزانی پێشووتری یانەکە دەڵێت: “بە هاتنی جاک گریالیش و یاری پێکردنی برونۆ میگێل فێرناندێز، لە ڕاستییدا شوێنێک نامێنێتەوە بۆ پۆگبا.”

قسەکانی ئەو یاریزانەی پێشووتری مان یو کە ئێستا شرۆڤەکاری وەرزشییە، لە کاتێکدایە دەنگۆی زۆر هەیە مانچستەر بە پەرۆشە بۆ کڕینی جاک گریالیشی ئەستۆن ڤێلا کە لە پێگەکانی لا و ناوەڕاسستی هێرشبەریی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button