ئه‌وروپا

دایكی ڕۆناڵدۆ جەڵدە لێی دەدات

یاریگا-کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (دۆلۆرێس ئەڤیێرۆ)ی تەمەنی ٦٥ ساڵان کە دایکی ڕۆناڵدۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی مادێرا دەکرێت دوای ئەوەی جەڵتە لێیدەدات.

میدیا ناوخۆییەکان دەڵێن کە ئەو لەئێستادا تەندروستی جێگیرە و لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت. لەسە داواکاریی خێزانەکەشی، نەخۆشخانەکە هیچ لێدوانێکی فەرمیان نەبووە بۆ (میدیاکان).لەلایەکی دیکەوە خودی ڕۆناڵدۆ هەر ئەم ئێوارەیە دەگاتە مادێرا بۆ ئەوەی سەردانی دایکی بکات.

ئەمە جاری یەکەم نییە کە دۆلۆرێسی دایکی ڕۆناڵدۆ کێشەی تەندروستی هەبێت. پێشتر لەساڵی ٢٠٠٧، تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو. دوای ئەوەی کە چارەسەریەکانی وەرگرت و چاکبوویەوە، ڕۆناڵدۆ ١٠٠ ملیۆن پاوەندی بە دیاری دایە نەخۆشخانەکەی کە دایکیان چارەسەر کرد.

هاوکات ئەم سەردانەی ڕۆناڵدۆ گومان لەسەر یاریکردنی درووست دەکات لە یاری چوارشەممەی بەرامبەر ئەی سی میلان کە گەڕی یەکەم بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەکۆتا هاتبوو.

ڕێبین كامەران

بابەتی زیاتر

Back to top button