ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

فیفا رێگە نادات هیچ خولێک یارییەکانی لە دەرەوەی وڵاتەکەیان بکرێت

یاریگا
ماوەیەک بوو بەرپرسانی لالیگا لە هەوڵی ئەوەدابوون کە چەند یارییەک لە دەرەوەی وڵاتەکەیان بکرێت، بەڵام فیفا لە دوایین دانیشتنیان رەتیان کردەوە رێگە بەم کارە بدەن.

ماڵپەری فەرمی فیفا بڵاویکردەوە لە دوایین دانیشتنی ئەندامانی یەکەتیەکەیان بریاردا کە رێگە نەدرێت یارییەکانی هیچ خولێک لە دەرەوەی وڵاتەکەیان بکرێت، چونکە لە ئەگەری ئەم کارە هاندەران زەرەرمەندی سەرەکی دەبن.

پێشتر بریاروابوو چەند یارییەکی لالیگا لە ئەمریکا بکرێن لە پێناو بەدەست هێنانی داهاتێکی زیاتر، بەڵام ئەم هەنگاوەیان سەری نەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button