ئیتالیا

ئیبراهیمۆڤیچ بە هۆی کارتی زەردەوە یاری دووەم بەرامبەر یوڤی یاری ناکات

یاریگا- بەهۆی ئەو کارتە زەردەەوە لە یاری بەرامبەر یوڤێنتوس وەری گرت، زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ناتوانێت یاری داهاتوو یاری بکات.

هۆکاری ئەمەش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کارتە زردەی کە نزیکەی 9 ساڵ پێش ئێستا وەری گرت بەرامبەر پالێرمۆ هەر لە هەمان قۆناغی ئێستای جامی ئیتاڵیا، یاری پێش کۆتایی.

لەو یارییەدا، کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2011 بە ڕێوە چوو، سوڵتانی سویدی کارتی زەردی وەرگرتووە و بەهۆی وەرگرتنی کارتێکیتر لە یاریی ئێستای یانەکەی لە دژی یوڤی، ناتوانێت یاری دووەم یاری بکات.

هێرشبەرەکەی ئەی سی میلان، لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا بە هۆی فاوڵێکەوە لە دژی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یوڤی، کارتی زەردی وەرگرت.

لە ئێستادا گێمی دووەم بە ڕێوە دەچێت و 0-0 بەردەوامە.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close