ئیسپانیا

کەریم بنزیمە ژمارەیەکی مێژوویی ڕیاڵی بە ناوی خۆیەوە کرد

یاریگا- لە بردنەوە گەورەکەی ئەمشەوی ڕیاڵ مەدریددا بەرامبەر ئۆساسۆنا، کەریم بنزیمەی فەڕەنسی توانی بە ئەسیستێک جێ پەنجەی خۆی بە یاریەکەوە بنەخشێنێت.

هێرشبەرەکەی مێرەنگی لە خولەکی 84ی یاریەکەدا پاسی گۆڵی سێیەمی یانەکەی بە لۆکاس ڤاسکێزی هاوتیمی دا، ئەسیستێک کە بنزیمەی کرد بە خاوەنی زۆرترین ژمارەی ئەسیست لە مێژووی یانە شاهانەکە (133)و بەوەش پێش ئەفسانەی پێشووتری یانەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دایەوە، کە ئەمەیان خاوەنی ۱۳۲ ئەسیستە.

کەریم بنزیمە هاوکات چوارەم گۆڵکاری مێژووی ڕیاڵە لە دوای ڕۆناڵدۆ، ڕائول گۆنزالیس و ئەلفێردۆ سیستیفانۆ.

مێرەنگی بەو بردنەوەیە 1-4 بە شەش خاڵ زیاتر لە بارسای ڕکابەری، پێشەنگی خولی ئیسپانیە و چاوەڕیی یاری ئەمشەوی بلاوگرانا دەکات تا داخۆ جیاوازییەکە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە یاخود کوڕانی کیکی سیتین کەمی دەکەنەوە بۆ سێ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button