ئینگلتەرا

ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێگر بوو لەبەردەم یاریزانێکی مانچستەر گەشتی ئیسپانیا بکات لەگەڵ یانەکەی

یاریگا- مانچستەر یونایتد بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکانیان لە کەشوهەوایەکی گەرمدا، بە ڕێ کەوتن بۆ ئیسپانیا و لەو وڵاتە ماوەی هەفتەیەک لە کامپێکی تایبەتدا مەشقەکانیان دەکەن.

شاندەکەی مان یو لە کۆمەڵێک یاریزانی یانەکەی کەم بوو بە هۆکاری جیاوازەوە، بەڵام لە هەموویان جیاوازتر، ڕێگەنەدان بوو بە ئۆدیۆن ئیگالۆی یاریزانی نوێ بەهۆی توندوتۆڵکردنی سنوورەکانەوە لەلایەن حکومەتی بەریتانیا دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین. بۆیە ناوبراو لە شاری مانچستەر دەمێنێتەوە و بە تەنیا ڕاهێنانی توانای جەستەیی دەکات.

ئیگالۆ لە کۆتا وادەکانی گواستنەوەکانی زستانەدا بەشێوەی خواستن لە خولی  چینیەوە ڕووی کردە مانچستەر تا کۆتایی وەرز بەڵام چانس یاوەری نەبوو بەشداربێت لە کامپەکەی مان یو لە ئیسپانیا.

کوڕانی سۆڵشایەر 17ی ئەم مانگە لە میانی هەفتەی 26ی پریمەرلیگ، دەبنە میوانی چێڵسی و دەجەنگن بۆ نزیکتربوونەوە لە پێگەکانی گەشتن بە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button