ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ناسر خلێفی بۆ مباپێ: هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ ریال مەدرید ناکەین

یاریگا
ناسر خلێفی، سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسا بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەیە کلیان مباپێ لە یانەکەیان بچێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە سەرۆکە قەتەرییەکەی شازادەکان بە گۆڵکاری لاوی یانەکەی و بەرێوەبەری کارەکانی گوتووە هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ناکەی لە پێناو دەستبەرداربوونی و هەتا ئەو کاتەی گرێبەستی لەگەڵ ئەوان ماوە پێویستە لەگەڵیان بەردەوام بێت.

مباپێ تاوەکو ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و چەندین ساڵە ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button