ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ساموئێل ئۆمتیتی ئەستەمە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات

یاریگا
ساموئێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی باگهێشت کردنی بۆ دادگا ئەستەمە یاری بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو بەشداری بکات.

کەناڵی سێیەمی کەتەلۆنیا بڵاویکردووە بەرگریکارە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا بە هۆی ئەوەی خاوەنی خانووەکەی پێشووی سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە، پێویستە پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لە دادگ ئامادە بێت و لە هەمان رۆژدا یانەکەی لە قۆناخی شازدەی جامی شای رووبەڕووی رکابەرەکەین دبێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بارسا بە هۆکاری جیاواز چەندین یاریزانی بۆ ئەم یارییە بەردەست نابێت، لەوانەش لویس سوارێز و ئۆسمان دێمبێلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button