ئینگلتەرا

درێسە نوێیەکەی لیڤەرپووڵ بۆ وەرزی داهاتوو خرایە ڕوو

یاریگانێت- یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزیی درێسی یەکەمی بۆ ساڵی داهاتوو نمایش کرد بە ئامادەبوونی هەریەکە لە موحەمەد سەڵاح، ئالیسۆن پێکەر، سادیۆ مانێ، ڕۆبێرتۆ فیرمینۆ.

لەسەر درێسەکە هێڵی ستوونیی هەیە، کە هاوشێوەی وەرزی 1982/1983ی یانەکەیە.

ئەوەی جێگای سەرنجە، هەبوونی واژۆیەکە لە لای ڕاستی سنگی درێسەکەوە، ئەویش واژۆی بۆب پێیزلی ڕاهێنەری مەزنی پێشووتری یانەکەیە، کە مەزنترین ڕاهێنەرە مێژووی ڕێدزە و زۆرترین جار نازناوی بردۆتەوە لەنێو ڕاهێنەرە ئینگلیزییەکان، بەشێوەیەک شەش جار خولی ئینگلیزیی و سێ جاریش خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای بۆ لیڤەر بەدەست هێناوە.

ناوبراو ساڵی 1996 کۆچی دوایی کرد. ئەمساڵ یادی 100 ساڵەی ڕۆژنبوونی دەکرێتەوە.

لای خۆیەوە جۆندان هێندەرسۆنی کاپتنی یانەکە بەو وەفایە بۆ ڕاهێنەرە مەزنەکەی ڕێدز، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی و بە “شانازیی” بۆ لیڤەرپوولییەکان وەسفی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button