ئینگلتەرا

ئاشلی یۆنگ ڕەتی کردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر درێژ بکاتەوە

یاریگا- مانچستەر یونایتد لە پێناو هێشتنەوەی زیاتری ئاشلی یۆنگ لە ئۆڵدترافۆرد، یەک ساڵی درێژکردنەوەی بۆندەکەی خستە بەردەستی و ناوبراویش ڕەتی کردەوە.

هەوڵەکەی مانچستەر وەک وەڵامێک بوو بۆ داخوازیی ئەو یانانەی نیازیانە یاریزانە بە ئەزموونەکە بکڕن، لە نێویشیاندا ئینتەر میلانی ئیتاڵی، کە دەنگۆی زۆر هەیە هەیە ڕوو بکاتە ئەوێ.

یۆنگی تەمەن 34 ساڵ، کە ئەم هاوینە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یو کۆتایی دێت، ئەزموونێکی زۆری لە پریمەرلیگدا هەیە. ساڵی 2011  لە ئەستۆنڤێلاوە ڕووی کردە مانچستەر یونایتد و تا وەرگرتنی نیشانەی کاپتنی، لەگەڵ ئەم یانەیەدا هێناویەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button