ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچستەر لینگارد و بڕە پارەیەکی زۆری داناوە لە بەرامبەر گواستنەوەی یاریزانێکی لیستەر

یاریگا- مانچستەر یونایتد لە هەوڵدایە هەرچی زووە پێگەی ناوەڕاستی-هێرشبەریی تۆکمە بکات، دوای ئەوەی دەنگۆی ڕۆشتنی پۆڵ پۆگبا تا دێت گەرمتر دەبێت و سکۆت ماکتۆمینایش بەهۆی پێکانی درێژخایەنەوە کەلێنی درووست کردووە.

بۆ ئەو مەبەستە، شەیتانە سوورەکان جەیمس مادیسۆنی لە لیستەر سیتی کردۆتە ئامانج و لە پێناو گواستنەوەشیدا، بە گوێرەی ڕۆژنامەی Mirrorی ئینگلیزی، جێسی لینگارد و بڕی 45 ملیۆن پاوەند دەخاتە سەر مێزی مامەڵەکە و دەیەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەدا یەکلایی بکاتەوە.

لینگارد ماوەیەکی زۆرە نەیتوانیوە ئاستی بەرچاو پێشکەش بکات، هەرچی مادیسۆنی تەمەن 23 سالیشە ئەم وەرزە یەکێکە لە ڕەگەزە گرنگەکانی برێندان ڕۆجەرز و تا ئێستا 6 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button