ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ: رۆناڵدۆی راستەقینە، بەڕازیلیە

یاریگا
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی سویدی لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگاڵی دەکات.

هێرشبەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی سوید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری GQ لە وەڵامێکی پرسیارێکیان کە ئایا دەیەوێت لە ئیتاڵیا رووبەرووی رۆناڵدۆی راستەقینە ببێتەوە گووتی ” نەخێر، رۆناڵدۆی راستەقینە بڕازیلیە و کریستیانۆ لەگەڵ ئەو بەراورد ناکرێت. پەیوەندیکردن بە یانەیەک کە حەوت ساڵە لەسەر یەک دەبێتە پاڵەوان هیچ ئازایەتیەک نیە، ئەو ئەگەر ئازا بوایە ئەو کاتە پەیوەندی بە خانمە پیرەکەوە دەکرد کە لە پلە دووی ئیتاڵیا بوون “.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوای کۆتایی هاتنی خولی ئەمریکا و بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لۆس ئانجلۆس گالەکسی، چاوەڕێ دەکرێت زستانی داهاتوو پەیوەندی بە ئەیسی میلان بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button